Accessibility links

ئەو خوێندکارە ئوسترالییەی لە کۆریای باکور دەستگیر کرابوو ئازاد دەکرێت


خوێندکارێکی ئوسترالی کە زیاتر لە هەفتەیەکە لە کۆریای باکور دەستگیر کرابوو ئازاد کرا.

سەرۆک وەزیری ئوسترالیا سکات مۆریسن لە میانەی دانیشتنێکی پەرلەماندا ڕۆژی پێنجشەممە بە یاسادانەرانی گوت ئالیک سیگلی ئازاد کراوەو تەندروستی باشە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشە لە کاتێکدا کە گەیشتە فڕۆکەخانەی بێژینگ سیگلی بە پەیامنێرانی گوت " من باشم و زۆر باشم" کاتێک پرسیاری لەسەر دەستگیرکردنەکەی پشتگوێ خست. گێری باوکی پاشان بە پەیامنێرانی گوت ئایلک پاشان ئالیک دەگەڕێتەوە بۆ کۆکیۆ بۆ لای هاوسەرەکەی.

سیگلی تەمەن 29 ساڵان یەکێک لە چەند کەسێکی کەمی ڕۆژئاوای کە لە پیونگیانگ دەخوێنێت لە 25 ی مانگی 6 ون بوو. خێزانەکەی نیگەران بوون کاتێک ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نوێ نەدەکردەوە لە کاتێکدا ڕۆژانە وێنەو نوسینی نوێ بڵاو دەکردەوە لەسەر ژیانی ئاسایی خۆی لەو وڵاتە هەستیارەدا.

سوید ڕۆژی چوارشەممە تاوتوێی ئەو دەستگیرکردنەی لەگەڵ کۆریای باکور کرد لە کاتێکدا کانبێرا هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماتی لەگەڵ پیونگیانگدا نییە.

سەرۆک وەزیری ئوسترالیا سوپاسی وڵاتی سویدی کرد بۆ هاوکارییەکانی لە ئازادکردنی سیگلی.

XS
SM
MD
LG