Accessibility links

ئەمەریکا لەشکەری رزگاری بەلوجستان وەکو رێکخراوەیەکی تیرۆریستی دەستنیشان دەکات


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژی سێشەممە رێخراوەیەکی میلیشیایەکی توندرەوی دژ بە پاکستان کە هێڕشی کوشندە دژ بە ئامانجە خۆجەیی و بێگانەکان لە باشوری وڵاتانی ئاسیا ئەنجام دەدات وەکو رێکخراوەیەکی تیرۆریستی جیهانی دەستنیشان کرد.

ئیسلام ئاباد یەکسەر پێشوازی لە هەنگاوەکەی کرد کە رێگری لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەگرێت لە هەر جۆرە سەوداکردنێک لەگەڵ ئەوەی پێی دەووترێ لەشکەری رزگاری بەلوجستان
و دەست بەسەر هەموو داراییەکانیاندا لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەگیرێت.

بە پێی راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لەشکەری رزگاری بەلوجستان گروپێکی چەکداری جیاخوازە کە هێڕش دەکاتە سەر هێزەکانی ئاسایش و هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوچەکانی بەلوجستانی سەر بە پاکستان.

ئەو گروپە میلیشیایە لە بەلوجستان چالاکە کە ناوچەیەکە بە سەرچاوەی سروشتی دەوڵەمندە و کە لەوێدا چین بیلۆنەها دولار سەرمایەگوزاری دەکات بۆ درووستکردنی پرۆژەیەکی ژێر خانی هەر گەورە وەکو بەشێک لە دەستپێشخەری کەمەر و رێگا (BRI).

لەشکەری رزگاری بەلوجستانی قەدەغە کراوو هەرە گەورەترین و کاریگەرترین هێزە لە نیۆ ئەو گروپە میلیشیانەی کە شەڕی فەرمانرەوایی پاکستان دەکەن لە ئوستانەکەیاندا. ئەوان چەندین هێڕشی تیرۆریستیان دژ بە کرێکارانی خۆجەیی و چینی لە بەلوجستان ئەنجام داوون.

XS
SM
MD
LG