Accessibility links

دانۆڵد ترامپ: کرداری لەشکری دژی ئێران هێشتا هەر بژارەیەکە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هیشتا بیر لە کرداری لەشکری دژ بە ئێران دەکاتەوە پاش ئەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لەشکری ئەمەریکای لەلایەن ئێرانەوە خرایە خوارێ. سەرۆک گوتی "بەکارهێنانی هێزی لەشکری هەمیشە بژاریەکە هەتا ئەوە ئەوکاتەی ئەمە چارەسەر دەکەین."

سەرۆک گوتیشی ئەو هێرشێکی ئاسمانی کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت ڕاگرت پاش ئەوەی کە بۆی دەرکەوت کە بۆی هەیە 150 کەسی تێدا بکوژرێن.

لە کاتێکدا لە کۆشکی سپی دەردەچوو بۆبەسەربردنی شەممەو یەکشەممە لە کەمپ دەیڤد سەرۆک گوتی بە پەیامنێرانی گوت " من نامەوێت 150 ئێرانی بکوژم. من نامەوێت 150 کەس لە هیچ شوێنێک بکوژرێن مەگەر ئیتر زۆر پێویست بێت."

ترامپ گوتیشی " ئێمە سوپاسی" بڕیاری سوپای پاسدارانی ئێرن دەکەین کە فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمەریکایان نەخستە خوارەوە کە 30 کەسی تێدابوو. ئەو گوتی بەردانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمەریکا وا دیارە بە مەبەست بووە ئەمەش پێچەوانەی قسەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی بوو.

لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ لە کاتێکدایە ئێران نوێنەری باڵای میر نشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە تاران بانگکردووە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری وڵاتانی عەرەب لە ناوچەکەدا کە ڕێگەیان داوە ئەمەریکا بنکەکانیان بەکار بهێنێت بۆ هەڵدانەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە ئێران دەڵێت سنوری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە.

XS
SM
MD
LG