Accessibility links

ئەمەریکا و 34 وڵاتی بیانی کۆکن لەسەر توندکردنی چاودێری بانکەکانی ئێران


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و زیاتر لە 30 وڵاتانی تری ئەندامی ئەو گروپەی کە هەوڵی پاراستنی سیستمی دارایی جیهان دەدەن ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چاودێری کردنی بونیادە داراییەکانی ئێران توندتر بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی پاش کۆبونەوەکەی FATF لە ئۆرلاندۆی فلۆریدا بڵاوکرایەوە، 36 حکومەت و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لەگەڵ کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایانگەیاند ئەوان کۆک بوون لەسەر ئەوەی چاودێرییەکانی شانەکانی ئینستتوتە داراییەکانی بنکە لە ئێران زیاد بکەن.

FATF گوتی نائومێدە بەرامبەر بەوەی ئێران هێشتا هەنگاوێکی ڕژدی نەناووە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی کە لەسەر سپی کردنەوەی پارە و هاوکاری دارایی تیرۆرسم لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیانە.

XS
SM
MD
LG