Accessibility links

شازادەی سعودی ئێران تاوانبار دەکات کە لە پشتی هیرشەکان لە کەنداودا بووە.


Saudi Crown Prince Mohammed Bin Salman Guterres - 3/28/18

ئەو هەروەها پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و سعودیای بۆ "گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری هەریمی بە هەرە گرنگ زانی."

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشیەتدپرێس موحەمەد بن سەلمان شازادەی سعودی لە لێدوانەکانیدا کە یەکشەمە بڵاوکرانەوە دەڵێت وڵاتەکەی بەرەنگاری هەرەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەبێت. ئەو لە گەڵ ئەمەریکا هاوڕایە کە ئێران لە پشتی هێرشەکان بۆ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگرلە نزیک تەنگەی هۆڕمز بووە.

ئەمەریکا ئیدعا دەکات ئێران پێنج شەمە لە مینی موغناتسی کەڵک وەرگرت بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی نەوتکێش و ئاماژە بە گرتە ڤیدئۆیەک دەکات کە کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵین قایقی سپای پاسداران خەریک بووە مینی نەتەقێنراو لە سەر نەوتکێشێکی ژاپۆن ڕابگوێزن.

لە یەکەم لێدوانەکەی گشتی سەبارەت بە هێرشەکان، شازادەی سعودی، کە هەروەها وەزیری بەرگریە، گوتی ڕووداوەکە "پشتڕاستی گرنگی داوای ئێمە لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کە هەنگاوی جیدی" بەرامبەر بە ئێران بگرێتە بەر.

ناوبراو لە دەمێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئەشرق ئەل ئەوسەت دەدوا گوتی، "ئێمە لە هەریمەکەدا مەبەستمان شەڕ نیە، بەڵام بەرەنگاری هەر هەرەشەیەک دەبین کە بۆ سەر خەڵکمان، سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی گرنگی بکرێت."

شازادەی سعودی ئیدعای کرد ئێران لە دەمێکدا پلانی ئەو هیرشەی دانابوو کە هەوڵەکانی دیپڵۆماتی سەرۆک وەزیری ژاپۆن لاواز بکات، لە ماوەی ئەو سەردانەی ناوبراو بۆ تارانی کرد بۆ ئەوەی گرژییەکانی هەریمی کەم بکاتەوە.

بەڵام ئەو هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو کە پشتیوانی لە ئیدعاکەی بکات.

شازادەی سعودی هەروەها گوتی، "گرفتەکە بێجگە لە تاران لە هیچ شوێنێکی دیکەدا نیە. ئێران ئەو لایەنەیە کە هەمیشە هۆی پەرەپێدانی ئاژاوە لە ناوچەکەیە و هێرشەکانی تێرۆریستی و تاوانکارانە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای ملیتانەکانەوە ئەنجام دەدات.

XS
SM
MD
LG