Accessibility links

بەهۆی توندوتیژی لە سوریا دەیان کەس دەکوژرێن


چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریای دەڵێن بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەت و بۆردومانە چڕەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا و و بەرگری سیڤیلی سوریایی دەڵێن بەلایەنی کەم 10 کەسی سڤیل ڕۆژی شەممە لەو هێرشە ئاسمانی و تۆپبارانانەی گوندەکان و شارۆچکەکانی پارێزگای ئیدلب کوژراون.

میدیای دەوڵەتی سوریاش دەڵێت ملیتانەکان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتیان بۆردومان کردووە و زیانی دارایی لێکەوتۆتەوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت تەنها لە شەڕەکەی ڕۆژی شەممەدا 26 سەربازو چەکداری سەر بە حکومەت لەگەڵ هەشت ملیتان کوژراون.

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی ئەو توندوتیژیانەوە کە لە 30 مانگی 4 بوو هەتا ئێستا نزیکەی 300 کەسی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 300 هەزار کەس لە ماڵەکانی خۆیان ئاوارە بوون.

XS
SM
MD
LG