Accessibility links

بە هاوەن هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە عێراق


لەشکری عێراقی ڕادەگەیەنێت چەکداران لە عێراق سێ گوللە هاونیان سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە گرتە بنکەیەکی ئاسمانی باکوری بەغەدا کە ڕاهێنەرانی ئەمەریکایی تێدان، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

بەیاننامەیەکی لەشکری دەڵێت هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد بوو بەهۆی گڕکەوتنەوەیەکی کەم لە باغی بنکەکە کە دەستبەجێ کوژێنرایەوە.

ژەنەڕاڵێکی لەشکری عێراقی ڕایگەیاند ڕووداوەکە پاش نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە ڕویدا. ئەو کاربەدەستە باڵایەی کە بە مەرجێک قسەی کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت گوتیشی ڕاهێنەرە ئەمەریکاییەکان لەو بنکەیەدان.

ئەم ڕووداوەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژیو ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدا ئەمەریکا ئێران تاوانبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرش بۆسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان و ئێران نکوڵی لێ دەکات.

XS
SM
MD
LG