Accessibility links

کۆبونەوەی گروپی 20 لە ژاپۆن کۆتاییپێدێت


وەزیرانی دارایی و بەرپرسانی بانکی ناوەندی گروپی 20 وڵاتانی پێشکەوتووی ئابوری جیهان ڕۆژی یەکشەممە لە ژاپۆن، لەگەڵ بەڵێنەکانیان بۆ بەکارهێنانی هەمو ڕێبازێکی کە بتوانن گەشەسەندنەکانی جیهانی پێ بپارێزن، کۆتاییان بە کۆبونەوەکەیان هێنا.

ڕێبەرانی دارایی گروپی 20 لە یاداشتێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند مەترسیەکانی بازرگانی و جیۆپۆلتیک زیادیان کردووە ئەوان بە ڕوونی ئاماژەیان بە شەڕی باجی گومرگ نەکرد لە نێوان ئەمەریکا و چین، هەرچەندە هەندێک لەو ڕێبەرانەی کە ئاماژەی کۆبونەوەکە بوون بە نیگەرانی سەرەکی ناودێریان کرد.

بەیاننامەکە دەشڵێت " ئێمە بەردەوام دەبین لە چارەسەرکردنی ئەم مەترسییانە و ئامادەین بۆ هەنگاوەکانی دهاتوومان، ئێمە بەڵینەکانمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەکارهێنانی هەمو ڕێبازێکی پێویست بۆ گەیشتن بە گەشەسەندنێکی بەهێز، بەردەوام، هاوسەنگ و گشتگیر."

لەوکاتەوەی ئەم گروپە لە ساڵی 1999 وە دامەزراە ئەمە یەکەم جارە ژاپۆن، کە سێهەمین گەورەترین ئابوری جیهانی هەیە، میواندارێتی کۆبونەوەی گروپەکە دەکات.

گروپی 20 بریتین لەم وڵاتانە: ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەرازیل، کەنەدا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هندستان، ئیندۆنسیا، ژاپۆن، کۆریای باشور، مەکسیک، ڕوسیا، عەرەبستانی سعودیە، ئافریکای باشور، تورکیا، بەریتانیا، وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG