Accessibility links

بکوژی دلین دەستگیر دەکرێت


لە دووهەم ڕۆژی جەژندا دلینی تەمەن 10 ساڵان لە ماڵەکەی خۆیان دەردەچێت بۆ سەردانی کردنی دراوسێی و کەسوکارو و هاوڕێکانی. لە ڕێگا کەسێک کە لە دایکبووی ساڵی 1972 وە بە ئۆتۆمبێلەکەی دەیڕفێنێت و دەیبات بۆ ناو بێستانەکان بە مەبەستی دەستدرێژی کردنە سەری.

لەوێ دلین دەست دەکات بە هاوار کردن و ئەو کەسەش بە دارێکی گەورە لێی دەدات و دەیکوژرێت و هەر لەناو ئەو بێستانەی نزیک یاریگەی وەرزشی دهۆک بەجێی دەهێڵێت.

پاش چەندین ڕۆژ تەرمەکەی دلین ڕۆژی هەینی دەدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک لیوا تارق ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تاوانبارەکە دەستگیر کراوە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان سەلام باڵایی ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00

XS
SM
MD
LG