Accessibility links

پاش ڕێککەوتن لەگەڵ مەکسیک ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگ بۆ سەر وڵاتەکە ڕادەگرێت


سەرۆک دانۆڵد ترامپ پلانەکەی بۆ سەپاندنی باجی گومرگ بەسەر مەکسیکدا ڕاگرت و دەڵێت ئەو وڵاتەی هاوپەیمانی ئەمەریکا "هەنگاوی توند دەنێت" بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی پەنابەران لە ئەمەریکای ناوەڕاستەوە بۆ ناو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بەڵام ئەو ڕێککەوتنەی شەوی هەینی بڵاوی کردەوە پاش گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ ئەروپا، جیاوازبوو لەگەڵ ئەو فشارە زۆرەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەیکرد.

ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیش لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بڵاو کرایەوە کە تیایدا دەڵێت " ئەمەریکا دەستبەجێ ئەو بەرنامەیە فراوان دەکات کە ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن و لە سنوری مەکسیکەوە دێنە ناو ئەمەریکا، لە کاتێکدا کە دۆسێکەیان پێداچوونەوەی بەسەردا دەکرێت دەگێڕدرێنەوە بۆ مەکسیک . بە پێی ڕێککەوتنەکە دەبێت مەکسیک کار، خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردیان بۆ دابین دەکات."

سەرۆک ترامپ ژمارەی سەربازانی لە سنوری باشور کردۆتە 6 هەزار سەرباز و لە تویتێکدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند " مەکسیک هەوڵێکی زۆر دەدات، و ئەگەر ئەو کارە بکەن، ئەم ڕێککەوتنە زۆر سەرکەوتوو دەبێت بۆ هەردوولا واتا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مەکسیکیش."

XS
SM
MD
LG