Accessibility links

ئەمەریکا لەوەدایە تورکیا لە لە پرۆگرامی فڕۆکەی جەنگیF-35 دەربکات


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی هەڵوێستەکانی توندکرد بەرابەر تورکیا لەسەر ڕێککەوتنی ئانکەرە بۆ بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسیایی، پلانێکی خستە ڕوو بۆ دەرکردنی ئەو وڵاتەی هاوپەیمانی ناتۆ لە بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی F-35 کە بریتیە لە ڕاگرتنی ڕاهێنانی نوێ بۆ فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی پێشکەوتوو.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت پاتریک شانەهان نامەیەکی بۆ هاوشانە تورکەکەی ناردووەو تیایدا هەنگاوەکانی بۆ دەرکردنی تورکیا لەو پرۆگرامە خستۆتە ڕوو.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات بڕیار دراوە وەرگرتنی فڕۆکەوانی زیاتری تورکیا بۆ ڕاهێنان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕابگیرێت. ئەمەش بەهۆی یەکێک لەو خاڵانەی کە واشنتن و ئانکەرە ناکۆکن لەسەری.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسیایی S-400 لەلایەن تورکیاوە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆکەی F-35 کە تورکیا بە نیازە ئەوەش بکڕێت. ئەمەریکاش دەڵێت تورکیا ناتوانێت هەردووکی هەبێت.

شانهان لە نامەکەیدا ڕوونی دەکاتەوە " هیچ ڕاهێنانێکی نوێ" بە فڕۆکەوانە تورکەکان ناکرێت.

بڕیار بوو لە کۆتایی ئەمساڵ 34 خوێندکار ڕاهێنانەکانیان لە ئەمەریکا ئەنجام بدەن. بەڵام شانەهان دەڵێت " ئەم ڕاهێنانە ناکرێت چونکە ئێمە تورکیا لە پرۆگرامی F-35 دەردەکەین، چی تر پێویست ناکات ڕاهێنان لەسەر ئەو سیستەمان بکەن."

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیەک تورکیا پاشگەز نابێتەوە لە سەوداکەی لەگەڵ مۆسکۆ. ئەردۆغان گوتی ئەمەریکا پێشنازەکەی بە ئەندازەی S-400 بۆ ئێمە باش نەبووە.

ئەمەریکا دەڵێت S-400 سیستمێکی ڕوسیاییە کە بۆ لێدانی فڕۆکەکانی وەکو F-35 دروست کراوە.

XS
SM
MD
LG