Accessibility links

پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامەکەیان گەیاندۆتە لەیلا گوڤەن


دوو پارێزەری ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان ڕۆژی چوارشەممە سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵییان کرد و چاویان بە ئۆجەلان کەوت. هەرچەندە ئەوا چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو چاوپێکەوتنەدا تێپەڕیوە بەڵام هەتا ئێستا ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەو پەیامی ئۆجەلان بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام پارێزەرەکان چوونە ماڵی لەیلا گوڤەن لە ئامەدە و بەشێکی پەیامەکەی ئۆجەلان کە پەیوەندی بە مانگرتنەکەی ئەوەوە هەبووە پێ ڕاگەیاندووە.

گوڤەن لە هەژماری تویتەری خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە کە " پارێزەرەکان هاتنە لام و پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلانیان پێ ڕاگەیاندم و ئێستا لەو هەوڵەدان پەیامەکانی چالاکوانە زیندانییەکانیش ڕابگەیەنن. لە دەمێکی زوودا ئێمەش دیدی خۆمان بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو."

شایانی باسە پارێزەرەکانی ئۆجەلان پاش زیاتر لە حەوت ساڵ توانیان چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت و ئەمەش لە کاتێکدایە مانگرتنێکی گشتی لە لایەن چالاکوانانی سیاسی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین لە ئامەدەوە زانیاری زیاترمان دەداتێ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:46 0:00

XS
SM
MD
LG