Accessibility links

محەمەد جەواد زەریف: زیادبوونی هێزی لەشکری ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارە بۆ ئاشتی


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بڕیاری ئەمەریکا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرپەرچدانەوەی گوایە هەڕەشی ئێران " زۆر مەترسیدارە" بۆ ئاشتی.

ئەمەریکا ڕایگەیاندووە 1500 سەربازی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکات وەک دەڵێت بۆ بەرگری کردن دژ بەهەر هەڕەشەیەکی ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران تاوانبار دەکات بە هێرشکردنە سەر تانکەرەکان لەم مانگەدا.

جەواد زەریف بە ئاژانسی دەنگوباسی IRNA ی ڕاگەیاندووە " ئەمەریکاییەکان ئەم تۆمەتانەیان دروست کردووە بۆ ڕەواییدان بە ڕێبازە توندەکانیان و زیادکردنی ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس."

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی " زیادبوونی هەژمونی ئەمەریکا لە ناوچەکەماندا زۆر مەترسیدارە و هەڕەشە دەکاتە سەر ئاشتی ئاسایشی جیهانی، و دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت."

XS
SM
MD
LG