Accessibility links

ئێران شیانی شەڕێک لە ناوچەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ناخوازێت شەڕ ڕووبدات


دیپلۆماتی باڵای ئێران ڕۆژی شەممە شیانی سەرهەڵدانی شەڕێکی لە ناوچەکە ڕەتکردەوە وەکو ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئیرانا ڕایگەیاندووە وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت تاران ناخوازێت شەڕ ڕووبدات و هیچ وڵاتێک ناوتوانێت " ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە".

لە ماوەی هەفتەی ڕابوردۆوە ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەرزبۆتەوە ئەمەش نیگەرانی شیانی شەڕێکی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی لێ کەوتەوە. لە سەرەتای ئەم هەفتەیە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ستافی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا کشانەوە دوابەدوای هێرشەکان بۆ سەر تانکەرە نەوتەکان لە کەنداو.

محەمەد جەواد زەریف بەر لە کۆتاییهێنانی بە گەشتەکەی بۆ بێژینگ بە ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای ڕاگیاند " هیچ شەڕێک ڕوونادات چونکە نە ئێمە شەڕمان دەوێت و کەسیش دەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە کە ڕووبەڕووی ئێران بێتەوە لە ناوچەکەدا."

سەرۆک دانۆڵد ترامپ سزای ئابوری زیاد کردووە و ‌هێزی لەشکری پەتەوکردووە لە ناوچەکە و ئێران تاوانبار دەکات بە هەڕەشەکردن لە سەربازانی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا. تاران ئەو هەنگاوانەی بە "شەڕی دەروونی" و " گەمەی سیاسی" ناودێر کردووە.

زەریف دەڵێت " ڕاستییەکە ئەوەیە ترامپ بە فەرمی گوتویەتی و جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو شەڕی ناوێت، بەڵام کەسەکانی دەوروبەری فشاری بۆ دەبەن کە شەڕ بکات بەو بیانوەی کە دەیانەوێت ئەمەریکا دژ بە ئێران بەهێز بکەن."

مانگی ڕابوردوو ئە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ڕەنگە ترامپ هانبدرێت بۆ شەڕێک بە پێی داخوازی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن.

XS
SM
MD
LG