Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: شەڕی بە وەکالەتی ئەمەریکا لەوانەیە گۆڕەپانەکەی ئێران نەبێت بەڵکو ئەو شوێنانەی دەسەڵاتی تێدایە


Dr. Kameran Mentk

دیارە ئەو بارودۆخەی کە لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە بوەتە بابەتی رۆژ و خواردنی زۆری لە میدیاکان و پسپۆران. ئاخۆ لێکدانەوەکان تا چەند خوێندنەوەی قوڵ و لێکدانەوەی ووردیان بۆکراوە، یا لێکدانەوەکان هەر وا سەرپێیانەیە؟ ئاخۆ ئەو هەڕەشە و گوڕەشە کە لە هەردوو لا دەکرێ شیانی شەر هەیە یان تە

دیارە ئەو بارودۆخەی کە لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە بوەتە بابەتی رۆژ و خواردنی زۆری لە میدیاکان و پسپۆران. ئاخۆ لێکدانەوەکان تا چەند خوێندنەوەی قوڵ و لێکدانەوەی ووردیان بۆکراوە، یا لێکدانەوەکان هەر وا سەرپێیانەیە؟ ئاخۆ ئەو هەڕەشە و گوڕەشە کە لە هەردوو لا دەکرێ شیانی شەر هەیە یان تەنها قۆڵ هەڵماڵینە؟

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە بۆچوونی من لە کوردستان میدیاکان رێک پێچەوانەی دۆخەکە کاریگەریەکی یەکجار نیگەتیڤیان هەیە، لەبەر ئەوەی لە کوردستان بە بێ ئەوەی خوێندنەوەیەک، بە بێ ئەوەی توێژینەوەیەک لەسەر دۆخەکە بکرێ، تەنها بە گوێگرتن لە هەواڵەکان کۆمەڵێک خەڵک بونەتە چاودێری سیاسی و بە ناوی چاودێری سیاسیەوە قسە دەکەن، ئەوانە لە راستیدا ژەهر دەخەنە ناو ماڵەکانی کۆمەڵی کوردی ".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەر 2014 وە شەڕ دەستیپێکردووەوە ئەگەر ناوی لێبنێن جەنگی جیهانی سیەم، ئێمە هەمیشە چاوەڕوان دەکەین وەکو جەنگی یەکەم و دووەم بە هەمان شێواز دەبێ، پێموایە جەنگی نوێ شێوازێکی زۆر جیاوازتری وەرگرتووە، شێوازی نوێ شەڕ، شەری بایۆلۆژیە، شەڕی راگەیاندنە، شەری ئابوریە، شەڕی تەکنەلۆژیە، شەڕی میدیاییە، ئەگەر تەماشا بکەیت ئەو شەڕانە لە 2014 وە بە شێوەیەکی راستی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرپا بوە و دەستیپێکردووە، ئەو شەڕە ماوەیەکە لە باشوری کوردستان بە ئاسانی هەستی پێی دەکرێ".

دکتۆر کامەران دەشڵێت " لاوازترین خاڵ بۆ ئەوەی هەوڵ بەن سیستمی نوێ دونیا یا ئەو سیستمەی کە ئێستا لە فۆرمۆل نەبووندایە لە بەرژەوەندی رۆژئاوا و هێزی ئەتلەسی یەکلایی بێتەوە، ئەوەیە کە لە ئێران را دەستی پێی بکەنەوە، دەکرێ، بەڵام من پێیم وایە شەری بە (وەکالت) لەوانەیە گۆڕەپانەکەی ئێران نەبێ بەڵکو گۆڕەپانەکەی ئەو شوێنانە بێ کە ئێستا نفوزی ئێرانی تێدایە، لە سوریاوە درێژ دەبێتەوە تا سنوورەکانی ئێران، من پێیم وایە رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان ڕەنگە ببێت بە یەکێک لە گؤڕەپانەکان ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:36 0:00

XS
SM
MD
LG