Accessibility links

فڕۆکەیەکی بۆینگ دەکەوێتە ڕووبارێکەوە و هەمو سەرنشینەکانیش باری تەندروستیان جێگیرە


کاربەدەستان لە ولایەتی فلۆریدای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 ڕۆژی هەینی لە دەمی گەیشتی بۆ فڕۆکەخانەی جاکسنڤێڵ لە ڕێڕەوەکە لایداو کەوتە ناو ڕووباری سەین جۆنسەوە. ئەو فڕۆکەیە 136 سەرنشینی تێدابوو.

کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ناوخۆیی ڕایگەیاند فڕۆکەکە لە کاتێکدا گەیشتە فڕۆکەخانەکە کە باوبۆرانێکی زۆربوو.

کەناڵەکە دەڵێت 21 کەس براون بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەمویان باری تەندروستیان جێگیرە.

وێنەکانی فڕۆکەکە نیشان دەدات کە فڕۆکەکە نوقم نەبۆتە نێو ئاوەکەوە.

شارەوانی جاکسنڤێڵ لێنی کوری دەڵێت کارەمەندانی ناو فڕۆکەکە هەوڵیان داوە سوتەمەنی فڕۆکەکە بکەنە نێو ئاوەکەوە.

کۆمپانیای بۆینگ هیوای باشی بۆ هەمو سەرنشینەکان و حەوت کارمەنی نێو فڕۆکەکە دەخوازێت. و دەڵێت بۆینگ هاوکاری تەکنیکی دابین دەکات بە چاودێری دەستەی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی ئەمەریکا لە کاتێکدا ئاژانسەکە لێکۆڵینەوەکانی خۆی ئەنجام دەدات.

XS
SM
MD
LG