Accessibility links

کەشتێکی ئێرانی لە کەنارەکانی لیبی بۆ پشکنین ڕاگیراوە


کەشتی ئێرانی

بە پێی هەندێک راپۆرت نوسرابوون کە "کەشتی ئێرانی سەر بە سپای پاسداران، بەیانی شەمەی ڕابردوو، بەندەری بورگاس لە بۆلغارستانی جێ هێشتوە و بەرەو بەندەری "مصرانە"ی لیبی ڕێکەوتووە."

وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی نیشتمانی لیبی ڕایگەیاند کە کەشتێکی ئێرانی کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکا و یەکیەتی ئەوروپادایە لە نزیک بەندەری "مصراتە" بۆ پشکنین ڕاگیراوە.

ماڵپەڕی "چاودێرانی لیبی" یەکشەمە ٢٨ی مانگی ٤ ڕاپۆرتی کرد کە بە پێی راگەیەندراوی حکومەتی لیبی کەشتێکی ئێرانی لە نزیک ئەو بەندەرە ڕاگیراوە و بە پێی دەستوری دادئەستێنی گشتی لیبی بڕیارە شتوومەکی ئەو کەشتییە پشکنینی بۆ بکرێت.

ئەو بەندەر سەرەکیترین بەندەری لیبی لە باکوری ڕۆژئاوای وڵات هەڵکەوتوە.

ئەو ماڵپەڕە ڕاپۆرتی کردوە کە بە پێی لێدوانێک کە ڕۆژی شەمە بڵاوکراوەتەوە ئەو کەشتییە بە ناوی "شاری کورد" و بە ژمارەی ٩٢٧٠٦٨٦ لە ئێران ڕاهاتووە کە هەڵگری ١٤٤ مەخزەنە.

ئەو ماڵپەڕەیە هەروەها ڕاپۆرتی کردوە کە "ڕاگەیەنەرەکانی نزیک بە خەلیفە حەفتەر لە لیبی ئیدعا دەکەن کە کەشتی ئێرانی کەرەسەی لەشکری بۆ دەولەتی تڕابلوس هێناوە."

لە ئاکامی قۆناخی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بەندەرەکان و کەشتیڕانی ئیرانیش کەوتوونەتە بەر گەمارۆ، بەڵام ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو گەمارۆیانە شتوومەکی خواردەمەنی، دەرمان و کەرەسەی پزشکی ناگرنەوە.

XS
SM
MD
LG