Accessibility links

چواردە پارتی سیاسی لە عێراق کۆمەڵەی هێزی مەدەنی دادەمەزرێنن


ڕۆژی شەممە چواردە پارت و لایەنی سیاسی عێراقی کۆمەڵی هێزی مەدەنیان دامەزراند بە مەبەستی چاکسازی کردن.

شروق عەبایەچی
شروق عەبایەچی

شروق عەبایەچی ئەمینداری گشتی ڕەوتی نیشتمانی لە عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەمە دەستپێکی چاکسازییەکانە لە عێڕاقدا.

پارتە کوردستیانییەکانیش لە کۆنفرانسەدا ئامادە بوون و مەیادە نەجار ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە پێویستە کوردەکان لەمڕۆدا زیاتر خۆیان لە پارتە سیاسییە عێراقییەکان نزیک بکەنەوە.

مەیادە نەجار
مەیادە نەجار

ناوبراو گوتی " ئێمەش وەکو پارتە سیاسییە کوردستانییەکان وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر پێویستە ئامادەییمان هەبێت، چونکە دەمانەوێت لە ئێستاو لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیوەندیەکانمان باشتریش بکەین."

ڕێبوار تەها
ڕێبوار تەها

ڕێبوار تەهاش ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پێویستە گۆڕانکاری لە سیستەمی سیاسی عێراقیدا بکرێت تا گەلانی عێراق لە بەر سێبەری دیموکراسی پێکەوە بژین.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نزار عەبدوڵا ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG