کاربەدەستانی تەندروستی پاکستان دەڵێن وڵاتەکە هەڵمەتێکی نیشتمانی دژە بە ڤایرۆزی پۆلیۆی ڕاگرتووە پاش ئەوەی کاربەدەستێکی تەندروستی و دوو پۆلیسی کە تیمەکانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکەیان دەگواستەوە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە هێرشی جیاجیادا کوژران.
پاکستان یەکێکە لەو سێ وڵاتانەی جیهان کە هێشتا ڤایرۆسی پۆلیۆ یان ئیفلیجی منداڵان تیایدا بەردەوامە. دوو وڵاتەکانی تر ئەفغانستان و نایجیریان.
لەم وڵاتانەدا بەهۆی بڵاوکردنەوەی شتی نادروست لەلایەن توندڕەوانەوە زۆربەی دایک و باوکان ئامادەنین منداڵەکانیان دژ بەو ڤایرۆسە بکوتن.
کاربەدەستان دەڵێن چەند چەکدارێکی نەناسراو کارمەندانی تەندروستی هەڵمەتی دژە پۆلیۆو ئەو پۆلیسانە دەکەنە ئامانج کە کارمەندەکان دەپارێزن.
بڕیارەکەی ڕۆژی شەممە بۆ ڕاگرتنی هەڵەمەتەکە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دوو حاڵەتی نوێی پۆلیۆ لە هەرێمی خەیبەر پەختەنخوای باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.