Accessibility links

بەهۆی هێرشێک بۆسەر حەشارگەیەکی ملیتانە گومانبارەکان لە سەریلانکا 15 کەس دەکوژرێن


گوتەبێژێکی لەشکری سریلانکایی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند شەش ڕۆژ پاش هێرشە خۆکوژییەکانی وڵاتەکە کە زیاتر لە 250 کەسی تێدا کوژران، بەهۆی پێکدادانی نێوان سەربازان و گومانبارە توندڕەوە ئیسلامییەکان لە کەناری ڕۆهەڵاتی سریلانکا بەلایەنی کەم 15 کەس کوژراون لە ناویاندا 6 منداڵیش.

ئەو پێکدادانە ئێوارەی هەینی لە سەینتامارتۆی گەڕەکی ئامپرا لە باشوری شارۆچکەی باتیکالوا ڕوویدا یەکێک لەو شوێنانەی کە هێشەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردوو تیایدا ڕوویاندا و داعش بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ.

حکومەت دەڵێت هێرشەکانی کە ڕۆژی یەکشەممە لە سێ کڵێساو چوار هۆتێل ڕوویاندا زۆربەیان لە کۆلۆمبۆی پایتەخت بوون، لەلایەن 9 کەسی سریلانکیای خوێنەوارەوە ئەنجام درابوون کە هەشتیان پێناسە کراون.

گوتەبێژێکی پۆلیس دەڵێت سێ گومانبار لە نێو ئەو کەسانە بوون کە لە پێکددانەکەی ڕۆژی هەینی کوژراون.

کاربەدەستان لە سریلانکا هۆشداری ئەوەیان داوە کە بۆی هەیە تەقینەوەی تر دژ بە نێوەندە ئاینییەکان ئەنجام بدرێت.

سەرۆک مەتریپالا شریسینا و حکومەت بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیر ڕانیل ویکرەمسینگ ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوونەتەوە لەسەر ئەم هێرشانە کە چەند جارێک لەلایەن هندستانەوە هۆشدارییان پێ دراوە.

XS
SM
MD
LG