خۆپیشاندەرانی ناڕازی هێلەکزەردەکان پاریس جارێکی دیکە دەستییانکردەوە بە رێپێوان بە دروشمی ئەوەی دووبارە نۆژەنکردنەوەی کڵێسای کاتدرائی نۆتردام تەنها کێشەیەک نییە کە وڵاتەکە پێویستە چارەسەری بکات.
هێزە ئاسایشییەکانی فەڕەنسا بە ژمارەیەکی زۆر لەپاریس بڵاوبونەتەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەگەری توڕەیی خۆپیشاندەرانی ناڕازی ناسراو بە هێلەکزەردەکان و پۆلیس دەڵێت نزیکەی 70 کەس لەدەوروبەری نیوەڕۆدا دەستبەسەرکراون.
هاوکات هێلەکزەردەکان چەند خۆپیشاندانیکی دیکەشیان لەدەوروبەری پاریس سازکردبوو دژی نادادپەروەری و نایەکسانی دەوڵەمەندەکان و سەرۆکایەتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن.
گروپێکی 200 کەسی لە هێلەکزەردەکان لە پاریس هەوڵیاندابوو خۆیان بکەن بە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەلیزا لەناوەڕاستی پاریس بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردبوون. هاوکات گروپێکی دیکە لە بەردەم وەزارەتی دارایی لە رۆژهەڵاتی پاریس گردبووبونەوە داوای کەمکردنەوەی باجیان دەکرد لەسەر کرێکاران و فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی باج لەسەر دەوڵەمەندەکان.