Accessibility links

بەهۆی پێکدادانی نێوان لەشکری تورکیا و پەکەکە 4 سەربازی تورک دەکوژرێن


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، چوار سەربازی تورک لە میانەی پێکدادانێکدا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕۆژی هەینی لە نزیک سنوری عێراق کورژراون.

ئاژانسی دەنگوباسی دەمریۆرن ڕایگەیاند بنکەیەکی سەربازی لە هەرێمی هەکاری باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کەوتە بەر هێرش و ئەمەرش وای کرد لەشکری تورکیا بە ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری گەورە وەڵام بداتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکای دەڵێت " لە میانەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەدا لە سەر سنوری نێوان تورکیا و عێراق، دوو سەرباز کوژران لە شەڕی دژ بە تیرۆرستەکان سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ ڕزگارکردنیان." وەزارەتەکە دەشڵێت بە گشتی 4 سەرباز کوژروان و 6 یش بریدنار بوون.

XS
SM
MD
LG