Accessibility links

بڕیارە سەرۆکی ڕوسیا و ڕێبەری کۆریای باکوور کۆببنەوە


بڕیارە ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جۆن ئون و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە مۆسکۆ کۆببنەوە.

کرملن ئەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی پێجشەممە دا پاش ئەوەی کۆریای باکوور ڕاگەیاند چەکی نوێی تاکتیکی تاقیکردۆتەوە بە کڵاوەی بەهێزەوە.

کرملن هیچ وردەکارییەکی لەسەر کۆبونەوەکەی نێوان پوتن و کیم ڕانەگەیاندووە، بەڵام گوتوویەتی چەند مانگێکە ئەم پلانە دانراوە.

کیم و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەتا ئێستا دوو کۆبونەوەیان وەکو بەشێک لە هەوڵەکان بۆ چەکداماڵینی کۆریای باکوور ئەنجام داوە، بەڵام هیچ کام لەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون.

گوتەبێژی کرملن دمیتری پیسکۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمەریکا فیۆنا هیل لەگەڵ هاوشانە ڕوسییەکەی یوری یۆشاکۆڤ لە مۆسکۆ کۆبۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بەیگەمیش لە مۆسکۆ بوو.

XS
SM
MD
LG