Accessibility links

ئەورپییەکان ئەو کۆمپانیایانە سزا دەدەن کە ڕێگری لە توندوتیژی ئینتەرنێتی ناکەن


پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ سزادانی کۆمپانیا گەورەکانی وەکو، گووگڵ، فەیس بووک و تویتەر، بە لەسدا 4 ی داهاتی ساڵانەیان ئەگەر بێتو ئەو بابەتە توندوتیژانە لەسەر تۆڕەکانیان لانەدەن پاش کاتژمێرک لەوەی حکومەتەکانی ئەوروپا لە بابەتەکە ئاگاداریان بکەنەوە.

پەرلەمانی ئەوروپا ئەو بڕیارەی پەسەند کرد چونکە دەڵێت ئەو کۆمپانیایانە بە خۆڕایی هەنگاوی پێویست لەو بارەیەوە نانێن.

ئەوان دەڵێن یەکەم کاتژمێر زۆر گرنگە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە لەسەر ئینتەرنێت چونکە دەگاتە زۆرتین کەس.

ئەو هەنگاوەی ئەوروپاییەکان دوابەدوای کوشتنی 50 کەس بوو لە دوو مزگەوتی شاری کرایسچەرچ لە نیوزیلاندا. ئەو ڕووداوەش ڕاستەوخۆ بە ڕێگای فەیس بووک لەلایەن هێرشبەرەکەوە بڵاو کرایەوە.

بە پێی ئەو بڕیارە ئەو کۆمپانیایانە لە سەدا 4 ی داهاتی ساڵانەیان دەبڕێت ئەگەر نەتوانن بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بەردەوام پەیڕەوی بڕیارەکە بکەن.

شارەزایان دەڵێن کێشە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا هەیە، چونکە جیاوازی دروست دەبێت لەسەر پێناسەکردنی ناوەڕۆکی کاری توندڕەوی و ڕادیکاڵ.

لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پارێزەر و سیاسەتمەدار کامەران ژکیکان باس لەم بابەتە دەکات و دەڵێت داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرێت میکانیزمی ڕێگەگرتن لەو بابەتانە بدەن بە کۆمپانیاکان پاشان داوای هەڵگرتنی بابەتەکان بکەن لە ماوەی یەک کاتژمێردا.

ئەو گوتیشی ئەم هەنگاوە وەڵامی داواکارییەکانی ڕای گشتییە چونکە خەڵک لە ئەورپا بێزاربوون لە کاری تیرۆرستی و دەزانن تیرۆرست سود لە ئینتەرنێت وەردەگرێت.

دەقی وتووێژکە لەگەڵ کامەران ژکیکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:37 0:00

XS
SM
MD
LG