Accessibility links

یەک ملیار دۆلار کۆکراوەتەوە بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی نۆتردا


پاش ئەو ئاگرکوەوتنەوە بێشومارەی کە کڵێساکەی سوتاند تیمێک گەیشتونەتە کڵێسای نۆتردام و کەلوپەلی نۆژەنکردنەوەو داروتەختەیان هێناوە.

سەرۆکی فەڕەنسا وادەیەکی دیاریکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی کڵێساکەو دەڵێت بە پێنج ساڵ کڵێسای نۆتردام نۆژەن دەکرێتەوە. ئەمەش لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەمڕۆدا سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیدا کۆبۆوە کە تایبەت بوو بە کارەساتی سوتانی کڵێسای نۆتردام.

نێردراوی سەرۆکایەتی فەرەهەنگ و کەلەپوری فەرەنسا ستیڤان بێرن بۆ فرانس پرێسی راگەیاند کە 880 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 995 ملیۆن دۆلار تا ئێستاکە کۆکراوەتەوە لەلایەن کۆمەککارانی وەک کۆمپانیای ئەپڵ و ماگناتیس کە خاوەنی لۆریاڵ و شانێڵ و دیۆرن و هەروەها کاسۆلیکەکانی فەڕەەنساو تەواوی جیهانیش.

ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت هەتا دێت کاردانەوەی جیهانی بەردەوامە بۆ دەربڕینی نیگەرانی و پەژارەیان سەبارەت بە رووداوی سوتانی کڵیسەی نۆتردام ی دێرینی مێژوویی لە پاریس و دەڵێن ئەم کڵێسایە سمبوڵی فەرەنسایە و بەو بۆنەیەوە پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ پاریس پەیتا پەیتا دەگاتە جێ.

رابەران و کەسایەتیە جیهانیەکان نامەی هاوسۆزی و هاوکاری ئاڕاستەی حوکمەتی فەرەنسا دەکەن، لەوانە پاپای ڤاتیکان کە دەڵێت نوێژونزا بۆ کڵێسای نۆتردام و هاوڵاتیانی پاریس دەکەم لەم ساتە وەختە کارەستباراویەدا کە رووبەڕوی فەرەنسیەکان وا دەبێتەوە.

هەروەها سەرۆکەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک ئەڵمانیا و دۆناڵد ترەمی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئیتالیا و نەتەوەیەکگرتوەکان و تورکیا و کڵێسای خاکی پیرۆز و ئیسرائیل و ئێران و هەتا دوای ، سەرجەمیان نامەی پەژارە و دڵگرانی ئاڕاستەی حوکمەتی فەرەنسا دەکەن لەمەڕ کارەساتی سوتانی کڵێسای دێرینی نۆتردام.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە تویتێکیدا سوتانی کڵێسای نۆتردام لە پاریس بە کارەسات ناوبرد و پێشنیازی فرۆکەی تایبەتی کردبوو بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لەوکاتەدا.

براک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەڵێت ئەو کڵێسایە یەکێکە لە مەزنترین سامانەکانی جیهان و بیرو هۆشمان لای هاوڵاتیانی فەرەنسایە لەم ساتە دژوار و پڕ پەژارەیەدا.

فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG