فەیسەڵ مستەفا بە یەکێک لەو شاعیرە کۆنانەی دەڤەری بادینان دادەنرێت کە شعری ئازادی نوسیوە. یەکێک لە هەڵبەسستە هەرە بەناوبانگەکانی فەیسەڵ مستەفا،
توخەون بوی هەمی گاڤا
تە ژ من بەردان ڕۆندکێن چاڤا
نە تو بوی بیک نە ئەز زاڤا
بە دەنگی هونەرمەند تەحسین تەها کرا بە گۆرانی. ئەمە وای کرد هەڵبەستوان فەیسەڵ مستەفا زیاتر بناسرێت. ئەم هەڵبەستوانە هەژدەساڵە لە هونەر دوور کەوتۆتەوەو سەنگی خستۆتە سەر پەروەردە و سەرپەرشتی پرۆگرامەکانی خوێندنی کردووە.
بەڵام پاش خانەنشینی جارێکی تر لە ئەدەبیات نزیک دەبێتەوە و لە ئێوارە کۆرێکی دهۆکدا باس لە پەیوەندییەکانی خۆی و ئەدەبیات دەکات.
پەیامنێرمان سەلام باڵایی زانیاری زیاترمان دەداتێ