Accessibility links

ڕێککەوتنی کوردەکانی سوریا لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ڕادەستکردنەوەی 31 هەزار ئاوارەی عێراقی


کوردەکانی سوریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو 31 هەزار ئاوارە عێراقییەی کە لەکەمپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بوون. هاوکات بەرپرسێکی عێراقی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند ئەوان دەگوازرێنەوە بۆ کەمپێکی تایبەت کە لەنێویاندا چەندین خانەوادەی دەوڵەتی ئیسلامی داعش هەن.

هەروەها بەرپرسی کەمپی ئاوارەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا محەمەد کەڕو بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند شاندێک لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقییەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری کوردەکانی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گەڕانەوەی پەناخوازە ئاوارە عێراقییەکان بۆ وڵاتەکەیان کە بەپێی خەمڵاندنەکان ژمارەیان دەگاتە 31 هەزار کەس و رێککەوتن لەبارەی گەڕانەوەیانەوە سازکراوە."

هاوکات ئەو کەمپانەی کە کوردەکان بەڕێوەی دەبەن لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەمپی ئەلهولیش دەگرێتەوە کە پێکهاتووە لەو ئاوارانەی کە دوابەدوای ڕاگەیاندنی شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش و خەلافەتەکەی لەلایەن کوردەکانەوە خۆیان ڕادەستی هێزە کوردییەکان کردووەو لەکەمپەکەدان. شایەنی باسە دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەساڵی 2014 دا خەلافەتی ئیسلامی داعشیان ڕاگەیاند و لە 22 ی مانگی سێی ئەمساڵدا یەکینەکانی پاراستنی گەل و پاراستنی ژنانی کورد (یەپەژە و یەپەگە) و هێزی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا کۆتاییان بە دەوڵەتە خەلافەتەکەی داعش هێنا.

XS
SM
MD
LG