Accessibility links

ئەمەریکا داوای ڕادەستکردنی ئەسانج دەکات و لێکۆڵەرێکی سیاسیش دەڵێت دەستگیرکردنەکەی بۆ ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی بەڵگەی نوێ


کاربەدەستانی بەریتانیا ڕادەگەیەنن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی داوای ڕادەستکردنەوەی جولیەن ئەسانجی دامەزرێنەری ویکیلیکسی کردووە، کە ڕۆژی پێنجشەممە لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن دەستگیر کرا.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ساجد جاڤد ماوەیەکی کورت پاش دەستگیکردنەکە لە تویتێکدا ڕایگەیاند " نزیکەی حەوت ساڵ پاش ئەوەی چووە ناو باڵیۆزخانەی ئیکوادۆرەوە، ئەمڕۆ دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئێستا ئەسانج لە بنکەی پۆلیسی لەندەنە".

سەربارەت بە دەستگیرکردنەکەو کاریگەرییەکانی دکتۆر دەنیس چفچی لێکۆڵەر لە زانکۆی کامبرج لە لەندەن دەڵێت، گرتنی ئەسانج لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە ڕێگا بگرێت لە ئاشکرا کردنی ژمارەک بەڵگەنامەی نوێ لەسەر کارە سیخوڕییەکانی ئەمەریکا کە چەند حکومەتی ئەوروپایش دەگرێتەوە.

دکتۆر دنیس لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەشڵێت ترسی ئەوە هەیە ویکیلیکس هێشتا بەڵگەی زیاتر لەبەردەستدا بێت لەسەر دەستێوەردانەکانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا. بەڵام بە گشتی تا ئێستا همو بەڵگەکان دژی سیاسەتە دەرەوەییەکانی بەڕێوەبەرەتی ئۆباما بووە.

دەقی وتووێژەکەی دەخیلی شەمۆ لەگەڵ دکتۆر دنیس

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:58 0:00

XS
SM
MD
LG