Accessibility links

تیمێکی زانستی نێونەتەوەیی یەکەم وێنەی چاڵە ڕەشەکە ئاشکرا دەکات


تیمێکی زانستی نێونەتەوەیی شوێنێکی گرنگی یەکەم وێنەی چاڵە ڕەشەکەی بۆشایی ئاسمان بڵاو دەکەنەوە.

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لە واشنتن، بروکسڵ، سانتیاگۆ، شانگهای، تایپی و تۆکیۆ ئەنجامدرا بۆ ڕاگەیاندنی ئەو دەستەکەوتەی پرۆژەی بە ناوی تەلسکۆپی بۆشای ئاسمان، کە لە ساڵی 2012 وە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاودێری چاڵە ڕەشەکە بکات بە ڕێگای تۆڕەکانی تەلسکۆپی جیهانی و هاوکاری نێونەتوەیی زیاتر لە 200 لێکۆلەر.

ئەوان دوو چاڵی ڕەشیان کردۆتە ئامانج کە لە دوو شوێنی جیاوازی گەلەستێرە (گالاکسی) دەردەچن.

چاڵە ڕەشەکە ئەستێرەکان، هەسارەکان، گاز، خۆڵ و هەمو جۆرە تیشکێکی کارەبای ڕادەکێشێت هیچ تەنێک نییە لە کاریگەری ڕاکێشانی ڕزگاری بێت تەنها چاڵە ڕەشەکان نەبێت.

XS
SM
MD
LG