Accessibility links

ماکرۆن لە رۆحانی داوا دەکات خۆیان دوور راگرن لە نا ئارامیکردنی ناوچەکە


سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئیمانۆێل ماکرۆن لە رۆژی سێشەممە لە وتو وێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی حەسەن رۆحانی داواێ لێکرد خۆێ دوور راگرێت لە بردنە سەرەوە وە یاخود نائارامیکردنی ناوچەکە، بە پێی کۆشکی ئیلیزای پاش نوێبۆنەوەی گرژیەکان لە نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان.

وڵاتە یەکگرتووەکان بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی بە بەشێک لە رێکخراوە تیرۆریستیەکانی بێگانە دەستنیشانکرد، لە کاتێکدا رۆحانی وڵاتە یەکگرتووەکان بە رێبەری تیرۆری جیهانی تاوانبار کرد.

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی فەرەنساوی ئاماژەی بە پابەندی فەرەنسا و هاووپەیمانانی ئەوروپایی کرد بە چوارچێوەی رێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی جیهان.

ماکرۆن هیوای خواست لە بەردەوامی دانۆستاندنی سازدەرانە لەسەر بنچینەی رێزگرتن لە رێکەوتنامەکە وە روانینێکی روون بۆ ئاێیندەی بەرنامەی ناوکی ئێران.

XS
SM
MD
LG