Accessibility links

چاووش ئۆغڵۆ دەڵێت وڵاتەکەی دەروانێتە شوێنێکی تر بۆ کڕینی چەک


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاووش ئۆغڵۆ دەڵێت وڵاتەکەی دەروانێتە شوێنێکی تر بۆ کڕینی چەک ئەگەر بێت و وڵاتە یەکگرتووەکان فرۆکە شەڕکەرەکانی F- 35 رەوانەیان نەکات.

مەولود چاووش ئۆغڵۆ لە رۆژی سێشەمە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلفزیۆنی NTV ووتی ئەگەر نەتوانن سیستمی پاتریۆتی وڵاتە یەکگرتووەکان بکڕن، تورکیا لەوانەیە سیستمێکی زۆرتری S-400 و سیستمەکانی تر بکڕێ بۆ دابینکردنی پێداویستیە دەمە و دەستەکانی.

هەنگاوەکانی تورکیا بۆ کڕینی تەکنەلۆژی S-400 گرژیەکانی لەگەڵ واشنتن بردوەتە سەرەوە.

ماێک پنس جێگری سەرۆک کۆمار بە تورکیا هۆشداری دا کە ئەندامیەتی لە ناتۆ دەخاتە مەترسیەوە و هەر وەها بەشداری لە پرۆگرامی F-35.

چاووش ئۆغڵۆ ووتی ئەگەر بێت و F-35 نەنێردرێن لە بارێکدا دەبم کە لە شوێنێکی تردا فرۆکەکان بکڕم. ئەو ووتی پێشنیاری وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ فرۆشتنی پاتریۆت زۆر بەجێتر بوو تاکو پێشنیاری پێشووتر بەڵام هێشتا ئەوە نەبوو کە تورکیا چاوەرێ دەکرد.

XS
SM
MD
LG