Accessibility links

خاچی سووری نێونەتەوەیی مەوڵەتی سەردانی کردنی زیندانەکانی ڤەنزوێلا بەدەستدێنێتەوە


کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی توانی دەستیڕابگاتەوە بە زیندانەکانی ڤەنزوێلا لە ناویاندا بنکە سەربازییە هەرە پارێزراوەکان کە دەیان زیندانی سیاسی تێدان. ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆ هەوڵ دەدات ڕووبەڕووی ئەو ڕەخنە زۆرانە بێتەوە کە لەسەر مافەکانی مرۆڤ لە حکومەتەکەی دەگیرێت.

پیتەر مورێر سەرۆکی خاچی سووری نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی بە سەردانە پێنج ڕۆژییەکەی هێنا بۆ ڤەنزوێلا کە لەوێ ئەو گروپە جیهانییەی بنکە لە ژنێڤیش لەنێو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی تردان بۆ هەوڵی هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی کە زۆر پێیوسیتان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

نوێنەرانی خاچی سوور ساڵانە لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهاندا سەردانی زیندانەکان دەکەن، لە پاش دانانی ئەو پرۆتۆکۆڵەوە کە ڕێگە بدرێت ڕەوشی زیندانیان چاودێری بکرێت و بە تایبەتی بتوانرێت وتووێژ لەگەڵ گرتووەکاندا ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن گازندەکانی خۆیان بگەیەنن و پەیامەکانیان بنێرن بۆ خۆشەویستەکانیان.

بەڵام لە ساڵی 2012 وە ئەو ڕێکخراوە لە ڤەنزوێلا قەدەغە کرابوو.

سەردانەکانی ڤەنزوێلا لە 11 ی مانگی سێوە دەستیپێکردەوە کاتێک شاندێکی خاچی سوور سەردانی گرتووخانەیەکی کاراکاسی کرد.

XS
SM
MD
LG