Accessibility links

بەهۆی چەند هێرشێکی جیاواز لە ئەفغانستان 10 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن بەلایەنی کەم 7 پۆلیس و سێ کەسی سڤیل بەهۆی زنجیرەیەک هێرش لە ڕۆژی شەممە کوژراون.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای غەزنی، ئەحمەد خان سەرات دەڵێت لە غەزنی یاخیبوانی تالیبان سێ پۆلیسیان لە هێرشێکدا بۆ سەر خاڵە پشکنینەکان کوشتووە. ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت تالیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆ.

محەمەد نوور ڕەحمانی بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگای سەریپول لە باکوری وڵاتەکەش دەڵێت بەلایەنی کەم 4 پۆلیس کوژراون لە کاتێکدا چەکدارانی تالیبان هوروژمیان بردووە بۆ سەر خاڵێکی پشکنین.

عەتاوڵا خوگیانی گوتەبێژی پارێزگای نانگەرهار دەڵێت دوو تەقینەوەش لە جەلال ئاباد ڕوویداوە بەلایەنی کەم 3 کەس لەو تەقینەوانە کوژروان.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیج کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی نانگەرهار و ساری پولیان نگەرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG