Accessibility links

هێزەکانی سەر بە حەفتەر دەڵێن فڕۆکەخانەی ترابلسیان کۆنترۆڵ کردووە


هێزەکانی سەر بە سەرکردەی لەشکری بەرهەڵستی لیبیا خەلیفە حەفتەر ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند دەستیان گرتووە بەسەر فڕۆکەخانەی سەرەکی ترابلسی پایتەختی لیبیادا.

ئۆفیسی میدیایی سەر بە حەفتەر لە ڕاگەیاندنێکیدا دەڵێت بە تەواوەتی کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی نێوادەوڵەتی ترابلسیان لەدەستدایە و کار دەکەن بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە. ئەوان وێنەی سەربازەکانیان لە ناو فڕۆکەخانەکە بڵاو کردۆتەوە و دەڵێن ئەوان لە ناوەڕستی فڕۆکەخانەکە ڕاوەستاون.

هێرشەکانی حەفتەر بۆ سەر ترابلس ڕەنگە ئەو وڵاتە دەوڵەمەند بە نەوەتە بخاتە نێو شەپۆلێکی تری توندوتیژییەوە، و ڕەنگە خراپترینیش بێت لەوەتای شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە لە ساڵی 2011 وە دەستیپێکرد و دیکتاتۆری لەمێژینە موعەممەر قەزافی کوژرا. وڵاتەکە لەلایەن دەسەڵاتە نەیارەکانەوە بەڕێوەدەبرێت: حکومەت بە پشتیوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە ترابلس و حکومەتی ڕۆژهەڵات، کە حەفتەر هاوپەیمانێتی. هەر یەکەشیان لەلایەن ژمارەیەک گروپی ملیتانەوە پشتیوانی دەکرێن.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێک لەلایەن حکومەتی لیبیای کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات ڕانەگەیەندراوە.

XS
SM
MD
LG