Accessibility links

سەرۆکی پێشوی مۆساد باس لە پەیوەندی کوردو ئیسرائیل دەکات


ئەلیازر گیزی تسەفریر سەرۆکی پێشویی دەزگای مۆساد بووە لە کوردستانی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکاندا.

بەڕێز تسەفریر لە میانەی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە ئەزمونی ئەو چەندساڵەی دەکات لە ناوچەکەو دەڵێت " نەک تەنها من هەمو ئەو ئەندامانەی مۆساد کە لە کوردستانی عێراق خزمەتیان کردووە ئەزمونێکی زۆر باش و گەورەیان بەدەستهێناوە هەمویان گەلی کوردیان خۆش دەوێت."

لە کاتێکدا هاوکارمان نەجیب باڵایی سەردانی ماڵەکەی کرد لە شاری تەل ئەڤیڤ بەڕێز تسەفریر باس لەو کاتە دەکات کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ئارادا بوو و هێشتا خومەینی لە پاریس بوو" شای ئێران و شاپوور بەختیار کە دووا سەرۆک حکومەتی بوو داوایان لە مۆساد کرد خومەینی لە ناو بەرن لەو کاتەی کە هێشتا لە پاریس بوو بەڵام دەڵێت نەمانکرد و پەشیمان بووینەوە."

ئەو بەرپرسە خانەنشینەی موساد دەڵێت لە ساڵانی نەوەدەکانیش چەند جارێک چۆتە هەرێمی کوردستان و چاوی بە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی کەوتووە. سەبارەت بە ڕەوشی تورکیا و دەسەڵاتداری ئەردۆغان دەڵێت " ئەردۆغان نەک تەنها کوردی خۆش ناوێت بەڵکو دژی ئیسرائیلیشە، ڕۆژێک دێت تورکیا لە دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان ڕزگاری بێت."

سەربارەت بە ڕەوشی کوردەکانی سوریا دەڵێت " بەداخەوە لە سەرەتاوە زۆر پەرتەوازە بوون چونکە لە ناو سێ ملیۆن کەسدا دەیان پارتی سیاسی هەبوو." ناوبراو داواش لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات کە هاوکاری کورد بکات.

وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی پێشوی مۆساد
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:52 0:00

XS
SM
MD
LG