Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت گومانباری کۆمەڵکوژییەکەی نیوزیلاند ڕووبەڕووی 89 جۆری تاوان ببێتەوە


پۆلیس دەڵێت ئە پیاوەی تاوانبار کراوە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر مزگەوتەکانی شاری کرستچێرچ ڕووبەڕووی 50 تاوانی کوشتن و 39 تاوانی هەوڵی کوشتن دەبێتەوە لە دادگادا.

50 کەس کوژران لە دوو مزگەوت و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

برینتن هارسن تارانتی هاووڵاتی ئوسترالی کاتێک پاش کۆمەڵکوژییەکەی 15 ی مانگی 3 دەستگیر کرا بە یەک تاوانی کوشتن گوناحبار کرا.

ئەو دووهەم ئامادەبوونی لە دادگا بە ڕێگای پەیوەندی ڤیدیۆیی دەبێت. هیچ میدیا و وێنەگرێک ڕێگەی پێنادرێت لەوێ ئامادەبن.

دادوەر دەڵێت هەتا ئێستا لەلایەن 25 ڕێکخراوی میدیاییەوە داوا لە دادگا کراوە ڕێگەی تۆمارکردنی دەنگ، وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتنیان پێ بدرێت بەڵام هەمووی ڕەت کردۆتەوە. ئەو گوتی ڕۆژنامەنوسان دەتوانن لەوێ بن و یاداشت بنوسن.

XS
SM
MD
LG