Accessibility links

سیناتۆرەکانی ئەمەریکا هەوڵی سزادانی ڕوسیا دەدەن


ڕۆژی چوارشەممە سیناتۆرە کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەک پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە ڕوسیا بگرن دەستلە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا وەرنەدات. لە پڕۆژەکەشدا هەڕەشەی دانانی سزای ئابوری لەسەر بانکەکان، پیشەسازی وزە و بەرگری ڕوسیا دەکەن.

ئەو پرۆژە یاسایەی بە " ڕێگەگرتن" ناودێر کراوە، دووا هەوڵە لە لایەن یاسادانەرانی ئەمەریکاوە بدرێت بۆ ڕێکخستنی فشارەکان بۆ سەر مۆسکۆ لەسەر ئەوەی کە بە چەندین ڕەفتاری خراپ، لە سەرپێچییەکانی بەرامبەر ئۆکرانیاوە بگرە هەتا دەگاتە دەستێوەردانی لە شەڕی ناوخۆی سوریا و هەوڵکانی بۆ ئەوەی کاربکاتە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تاوانباری دەکەن.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن سیناتۆران کرس ڤان هۆڵنی دیموکرات و مارکۆ ڕۆبیۆی کۆمارییەوە پێشکەش دەکرێت. ئەوان لە ساڵی ڕابوردوودا پڕۆژەیەکی هاوشێوەیان پێشکەش کرد کە ئەوەش پشتیوانی هەردوو پارتی هەبوو بەڵام هەرگیز نەخرایە دەنگدانەوە لەلایەن ڕێبەرە کۆمارییەکانی سینات کە پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ سەرۆک ترامپدا هەبوو.

ترامپیش چەند جارێک پشتیوانی لە هەوڵەکانی کۆنگرێس کردووە بۆ زیادکردنی سزاکان لەسەر ڕوسیا هەرچەندە خەمساردیشی تێدا کردووە.

XS
SM
MD
LG