Accessibility links

ئەندامانی هەدەپە بەر لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشممە لە ئەستەنبوڵ دەستگیر دەکرێن


پارتێکی سەر بە کوردەکان لە تورکیا دەڵێت ئەندامانی پارتەکەیان بەر لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ڕۆژی یەکشەممە دەستگیر کراون.

پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند 53 کەسیان لە ئەستەنبوڵ لە نیوەشەودا دەستگیر کراون کە بریتین لە کاندیداکانی ئەنجومەنی شارەوانی.

هەدەپە دەڵێت دەستگیرکردنەکان هێرشێک بووە بۆ سەر پارتەکەیان و ئەم هەنگاوەش کاردەکاتە سەر ڕەوایەتی هەڵبژاردنەکان.

ئاژانسی دەنگوباسی دمیریۆن دەڵێت پۆلیسی دژە تیرۆر چەند هەڵمەتێکی لە چەندین ناوچەی جیاجیای ئەستەنبوڵ ئەنجام داوە.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئەستەنبوڵ مەم بۆتانی دەڵێت نزیکەی 70 کەس دەستگیر کراون و لەو بارەیەوە وتووێژێکی لەگەڵ پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ئینان پۆیزار ساز داوە.

حکومەت هەدەپە بە پەیوەندی هەبوونی لەگەڵ پەکەکە تاوانبار دەکات لە کاتێکدا 10 ئەندام پەرلەمان و 40 شارەوان و هەزاران لە چالاکوانانی ئەو پارتە لە زینداندان.

ڕۆژی شەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو تاوانبارکردنەی دووپاتکردەوەو پارتەکەی بە " تیرۆر دۆست" ناودێر کرد.

ئەمەش دەقی ڕاپۆرتەکەی پیامنێرمان مەم بۆتانییە لە ئەستەنبوڵەوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:20 0:00

XS
SM
MD
LG