Accessibility links

رێپێوانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بۆ هەڵبژاردنەکان لە ئیستامبوڵ


HDP
HDP

لایەنگیرانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە تورکیا بە نیازی رێپێوانن بۆ هەڵبژاردنەکانی خۆجێیی کە تاقیکردنەوەیەکە بەرامبەر بەناوبانگیەتی سەرۆک کۆماری تورکیا.

پارتی دیمۆکراتی گەلان یان هەدەپ رێپێوانێك ئەمرۆ لە ئیستامبوڵ ئەنجام دەدات لە میانەی کێبڕکیەک لە نێوان دوو بۆچوونی جیاواز بۆ کورسیەکانی شارەوانی و سەرکوتکردنی ئەندامەکانیان لە لایەن حکومەتەوە گوایە پەیوەندیان بە میلیشیا کوردیەکانی قەدەغە کراوەوە هەیە، کە بە هۆیەوە شارەوانەکان و ئەندام پەرلەمانەکانیان زیندانی کراوون.

هەدەپ کاندیدەکانی بۆ دەنگدانەکانی 31 مارس لە ناوچە کورد نشینەکانی تورکیادا ناو نووسکردووە بەڵام لە بەرامبەر کێبڕکیەکی سەختدان لە شارە گەورەکانی تورکیا لە نێوانیان ئیستامبوڵ و ئەنکارا کە بەو شێوەیە دەیەوێ دەنگەکانی هەدەپ بدات بە پارتی سەرەکی سیکۆلاری ئوپۆزسیۆنی تورکیا یان جەهەپە بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربونەوەی پارتی فەرمانرەوای سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان.

میلۆنان کورد لە دەنگدانەکانی هەڵبژاردنەکانی 31 مارس لە تورکیادا بەشداری دەکەن.

XS
SM
MD
LG