Accessibility links

دوو تەقینەوە لە ئەفغانستان کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە


کاربەدەستان لە باشوری ئەفغانستان ڕادەگەیەنن ڕۆژی شەممە بەلایەنی کەم 4 کوژراو زیاتر لە 30 کەسیش بریندار بوون بەهۆی دوو تەقینەوە لە پێشانگایەکی کشتوکاڵیدا کە وەکو نەریتێکی نەورۆز ساڵانە ئەنجام دەدرێت.

تەقینەوەکان لە لەشکەرگای پایتەختی پارێزگای هیلماند ڕوویاندا.

گەواهدەران دەڵێن سەرەتا تەقینەوەیەکی بچووک لە ناو دەواری ستادیۆمەکە ڕوویدا و خەڵکەکە دەستیان بە هەڵاتن کرد بەرەو دەروازەکان و پشێوی دروست بوو لەو کاتەدا تەقینەوەی دووهەم لە ناو قەرەباڵغییەکەدا ڕوویدا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان پارێزگاری هیلماند محەمەد یاسین بە سوکی بریندار بووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی نەگەرتۆتە ئەستۆ هەرچەندە تالیبان لەو ناوچەیە بەر بەردەوامی هێرشی هاوشێوە ئەنجام دەدات.

XS
SM
MD
LG