Accessibility links

هندستان داوا لە پاکستان دەکات هەنگاوی تۆکمە بنێت دژ بە تیرۆرستانی ناو وڵاتەکەی


هندستان ڕۆژی شەممە داوای لە پاکستان کرد هەنگاوی تۆکمە بنێت دژ بەو تیرۆرستانەی لە ناو وڵاتەکەی کار دەکەن لە کاتێکدا دیپلۆماتی باڵاشی گێڕایەوە بۆ پاکستان لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو نەیاری خاوەن چەکی ناوکی.

پێشتریش پاکستان لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کۆمسیاری باڵای وڵاتەکەی بۆ هندستان دەگەڕێتەوە بۆ نیودهلی چەند هەفتەیەک پاش ئەوی هەردوو وڵات دیپلۆماتە باڵاکانیان لە وڵاتی یەکتر کشانەوە بۆ تاوتوێکردن لە کاتێکدا ئاستی ناکۆکییەکان لە پاش هێرشە کوشندەکەی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هندستان40 سەربازی هندی تێدا کوژرا.

هندستان گروپی توندڕەوەی جەیشێ محەمەدی بەو هێرشە تاوانبار کرد کە بنکەیان لە ناو پاکستان و هێرشێکی ئاسمانی بۆ تۆڵەکردنەوە کردە سەریان لە ناو پاکستان.

گوتەبێژی کاروباری ناوخۆی هندستان ڕاڤیش کومار ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێرشەکانی ئەم هەفتەیەی تالیبان بۆ سەر بنکەکانی ئەو گوروپە و مزگەوت و نەخۆشخانەکانیان و دەستگیرکردنی دەیان کەس بەس نییە بۆ بنبڕ کردنی گروپەکە.

ئەو گوتی پێویستە پاکستان هەنگاوی کۆنکریتانە بنێت دژ بە تیرۆرستان و بونیادی تیرۆر لە وڵاتەکەیدا.

وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان فەواد چۆدریش ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی دژی ئەو گروپا قەدەغەکراوانە هەنگاو دەنێت و ناهێڵیت هیچ لایەنێک خاکی ئەو بەکار بهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی تر.

XS
SM
MD
LG