Accessibility links

شیانی گەڕانەوەی کۆریای باکور بۆ تاقیکردنەوی موشەک


ڕادیۆی گشتی نیشتمانی ناسراو بە NPR ڕادەگەیەنێت ڕەنگە کۆریای باکور خۆی ئامادە بکات بۆ هەڵدانی موشەک یان موشەکی واڵایی. ئەو دەزگا هەواڵییەی ئەمەریکا دەڵێت شارەزایەکی وێنەی سەتەلایتی دەزگای دانومداگ لە نزیک پیونگیانگ دەستی کردۆتەوە بە جموجۆڵەکانی نۆژەنگکردنەوە.

جێفری لویس لێکۆڵەر لە بونیادی میدلبوری لە مۆنتێری کالیفۆرنیا دەڵێت " کاتێک شتەکان هەموی پێکەوە ببەستیتەوە لەوە دەچێت کۆریای باکور لە پرۆسەی دروستکردنی موشەکێکدا بێت."

لویس پێداچوونەوەی بەسەر وێنە سەتەلایتییەکاندا کردووە کەلەلایەن دیجیتالگلۆپەوە گیراوە.

ئەم شتانەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک ترامپ دەڵێت زۆر " بێهیوا دەبێت" ئەگەر کۆریای باکور جارێکی تر دەستبکاتەوە بە تاقیکردنەوەی چەکی ناوکی پاش وتووێژەکەی ئەم دواییانەی نێوان خۆی و ڕێبەری کۆریای باکور کیم یۆن ئۆن.

ترامپ ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا بەرەو ئەلەباما دەچوو بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی گەردەلول لەوێ ئەم قسانەی بۆ پەیامنێران کرد. ئەو گوتی زۆر بە باشی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوردا بەرەوپێش بردووە لە میانەی دوواین وتووێژیدا.

XS
SM
MD
LG