Accessibility links

ئێران چوار بانکی سەر بە لەشکر تێکەڵ یەک دەکات


ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئێران IRNA ڕادەگەیەنێت بانکی ناوەندی وڵاتەکە بڕیاری داوە چوار بانک و ئینستتوتێکی قەرزدان تێکەڵاو بکات بە مەبەستی پتەوکردنی سیستەمی بانکی و بازاری دراوی.

زۆربەی بانکەکانی ئێران لە ژێر فشارێکی زۆردان بەهۆی بەڕێوەبردنی خراپی چەندین ساڵ و سەختییە ئابورییەکانی کە بەهۆی سزا ئابورییە نێونەتەوەییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.

بانکەکانی ئەنسار، مهر ئیقتساد، قەوامین و حیکمەت لەگەڵ ئینستتوتی قەرزی کۆسار لەگەڵ بانکی دەوڵەتی سپا کە لە ساڵی1925 لەلایەن سندوقی دراوی لەشکری وەکو یەکەم بانکی ئێران دامەزراوە تێکەڵ دەبن.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنجی ڕابوردوو سزاکانی خستەوە سەر ئێران پاش ئەوەی لە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 کشایەوە. ئەو سزایانە زیانێکی زۆریان لە ئابوری ئێران داوە.

XS
SM
MD
LG