Accessibility links

ڤێتنام دوو وەزیری پێشووی ئەو وڵاتە بە تومەتی خراپ بەڕێوەبردن دەستگیردەکات


هانۆیی پایتەختی ڤێتنام
هانۆیی پایتەختی ڤێتنام

کاربەدەستانی ڤێتنام ڕۆژی شەممە دوو وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنیان بە تومەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان و خراپ بەکارهێنانی سەرمایەی دەوڵەت دەستگیر کرد ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە کە حکومەت دەستیپێکردووە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لەوڵاتەکەدا.

هاوکات وەزارەتی ئاسایشی گشتی وڵاتەکە لە پێگەی ماڵپەڕەکەی خۆیانەوە بڵاویانکردۆتەوە کە داواکاری دادگای وڵاتەکەیان فەرمانی دادوەریان دەرکردووە بۆ (ترۆنگ مینە توان) کە وەزیری پێشووی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بووە و وەزیری دوای ئەوەیش بە ناوی (نگوین باک سون) بەهۆی پێشێلکردنی پرنسیپە تایبەتییەکانی بەڕێوەبردن و خراپ بەکارهێنانی سەرمایەی بەرهەمهێنانی وڵاتەکە کە تێکڕا بوونە هۆی سزایەکی توند، هەروەها دەشڵێن پۆلیس لێپێچینەوەی توند دەکات لەوبارەیەوە ئەم تاوانە ماوەی زیندانی تا 20 ساڵی بەدوادا دێت.

لەکاتێکدا سۆن وەزیری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بووە لەساڵانی 2011 بۆ 2016 دوابەدوای ئەویش توان دەسەڵاتی ئەو وەزارەتەی گرتۆتەدەست لەساڵی 2016 ەوە تا ساڵی پار و بەهۆی خراپی بەڕێوبردنی کۆمپانیای مۆبی فۆن کە سەر بە حکومەتە وازی لەکارەکەی هێنا کە ئەو کۆمپانیایە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی تەلەفون لەڤێتنامدا.

XS
SM
MD
LG