Accessibility links

سێ وەزیری بەریتانی دەڵێن دەبێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوروپا بکرێت لەسەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە


سێ وەزیری کابینەی بەریتانیا لە وتارێکیاندا بۆ ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی وڵاتەکە ڕۆژی شەممە بە ئاشکرایی ئاماژەیان بەوە کردووە پشتیوانی لە پلانەکان بۆ دوواخستنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن ئەگەر یاسادانەران دەنگ نەدەن بە پلانەکەی تەریسا مەی بۆ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ یەکێتی ئەورپادا.

وەزیری بازرگانی گرێگ کلارک، وەزیری کارو و موچەی خانەنشین ئەمبەر ڕوود، و وەزیری داد دەیڤد گواک لە وتارێکیاندا بۆ دەیلی مەیل ئاماژەیان بەوە کردووە لە هەفتەی داهاتوودا پشتیوانی لە بەرهەڵستان و پارتەکانی ئۆپزسیۆن دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەریتانیا بگرن بەبەێ ڕێککەوتنێکی جیابوونەوە لە 29 ی مانگی 3 یەكێتی ئەوروپا بەجێبهێڵێت. ئەوان داوا لە مەی دەکەن هیچ دەرچوونێک بەبێ ڕێککەوتن پەسەند نەکات.

مەی کاتێکی کەمی بەدەستەوە ماوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ بروکسڵ ئەنجام بدات لەسەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی کۆبونەوەی یەکێتی ئەوروپاو کۆمکاری عەرەب لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دانۆڵد تەسکدا کۆدەبێتەوە. بەڵام دیپلۆماتانی ئەوروپا چاوەڕوانی هیچ درەنجامێکی ئەوتۆ ناکەن.

XS
SM
MD
LG