Accessibility links

عیماد عەلی: رێکەوتنی گۆڕان لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەی پێشی یەکێتیی بکەوێت و خۆێ بگرێتەوە


Emad Ali

رێکەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لای زۆر کەسان چاوەڕوان نەکراو و جێ سەرسووڕمان بوو. ئاخۆ چی لە پارتی و سەرانی پارتی و رێبازەکەی گۆڕا تاکو گۆڕان لەگەڵ پارتی دا رێک بکەوێت و پەیمان نامەیەک لەگەڵدا واژوو بکات؟

هەموو کەس دەزانێت کە گۆڕان لە یەکێتیی جیا بوەوە و لە هەر روویەکەوە بگرە سەرەرای جیاوازیەکانی نێوانیاندا لە یەکیەتیەوە نزدیکترە تاکو پارتی، ئەگەر گۆڕان نەیتوانی رێکەوتنی دەباشان لەگەڵ یەکێتیی سەربخات، چۆن دەتوانی و پێدەکری لەگەڵ پارتیەک کە هەموو دەسەڵاتەکانی قورغ کردووە هەر لە سەرۆکی هەرێمەوە بگرە تا سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی پەرلەمان و چەندین پۆستی گرنگی تر هیچ دەسکەوتێکی لەو حکومەتەدا هەبێت ئەگەر ئەمە وەکو دەووترێ تۆڵە کردنەوە نەبێت لە یەکێتیی؟

عیماد عەلی نووسەر، لێکۆلەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگئ ئەمەریکا دەڵێت " شاندەکەی گۆڕان ئەمجارە لە کاتی دانوستاندا تەنها لەسەر پۆستەکان دانۆستاندنیان کردووە، ئەو سێ خاڵەی رێکەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی ئەوە دەردەخات کە هیچ نەچوونەتە ناو ووردەکاری دانوستاند وەکو لە پێشدا بانگەشەیان دەکرد کە وەکو خۆیان دەڵێن گەیشتوەتە دەرئەنجامێکی باش، کە من وا پێشبینی دەکەم دەرئەنجامەکەی هەر لە دەرئەنجامی ئەو ململانیەی نێوان ئەو سێ لایەنە بێ نەک هەر دەرئەنجامی باشی کۆتایی دانوستاندنەکانی نێوان دوو لایەن ".

کاک عیماد هەر وەها دەڵێت " هیچ شتێک نە لە گۆڕان گۆڕاوە و نەش لە پارتی گۆراوە بەڵام ئەوەی لەم دانوستاندنەدا لەگەڵ پارتی دا سوور بوە لەسەری پێش یەکێتیی و بە هەر نرخێک بێت بگاتە رێکەوتنێک بۆ ئەوەی خۆێ بگرێتەوە لەبەر ئەوەی لەم هەڵبژاردنە گەیشتە نێوەێ دەنگەکانی خۆێ بۆ ئەوەی ماوەی ئەم چوار ساڵە هەوڵێک بدات بگەڕێتەوە سەر باری پێشووێ، کە ناگەرێتەوە، دیارە ئەوانەی کە لەسەری گەیشتوونەتە دەئەنجام هیچ شتێکی تیدا نییە مرۆڤ ئەوەندە دڵخۆش بێت بڵێت دەرئەنجامێکی ئەوتوێ لێ ئەکەوێتەوە کە لە قازانجی خەڵکی کوردستاندا بێت ".

کاک عیماد دەشڵێت " من سەد لە سەد لەگەڵ ئەوەدام هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا ئەمە تۆڵەکردنەوەیە لە یەکێتیی لەبەر ئەوەی بە باوەڕی گۆڕان کە ئەوان تا ئێستا ئەو رێکەوتنەی نێوانیان جێ بە جێ نەکردووە لە رووێ ستراتیژیەوە، جا بە هەر جۆرێک ( تنازل) سازش لەگەڵ پارتی دا دەکەن نەک لە نێوان خۆیاندا سازش بکەن وە دەزانم یەکێتیش لە ماوەیەکی نزدیکدا کۆمەڵێک (تنازل) بۆ پارتی بکات لەبەر ئەوەی پشتی گۆڕان لەم رێکەوتنەدا بدا بە ئەرز".

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:06:30 0:00

XS
SM
MD
LG