Accessibility links

فەرماندەیەکی ئێرانی: هێرشبەرەکەی هەفتەی پێشوو پاکستانی بوو


فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت هێرشبەرە خۆکوژەکەی کە هێرشە کوشندەکەی هەفتەی ڕابوردووی بۆ سەر سوپاکەیان ئەنجام دا هاووڵاتییەکی پاکستانی بوو.

لە لێدوانێکدا کە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە ژەنەڕاڵ محەمەد پاکپوور ڕۆژی سێشەممە ناوی هێرشبەرەکەی بە حافز محەمەد عەلی ڕاگەیاند و گوتی کەسێکی تری پاکستانیش دەستی تیادا هەبووە.

ئەو گوتی یەکەم سەرەداوی ئەم زانیارییە لە ژنێکەوە وەرگیرا کە لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە دەستگیر کرا.

ئێران سەرەتا عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە توانبارکرد. بەڵام ڕۆژی یەکشەممە گوتی هێرشەکە لە پاکستانی دراوسێوە ڕێکخراوە.

پاکستان ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد و دەڵێت هاوکاری لە لێکۆڵینەوەکاندا دەکات.

گروپی توندڕەوی سوننەی، جەیش ئەلعەدل کە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆ بڕوا دەکرێت لە ناو پاکستانەوە کارەکانی بکات.

XS
SM
MD
LG