Accessibility links

چارەنوسی چەکدارە بیانییەکانیی داعش دەبێتە دۆسێیەکی هەنوکەیی


چارەنوسی چەکدارە بیانییەکانی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی داعش هەروادێ و دەبێتە دۆسێیەکی گرنگی هەنوکەیی لە کاتێکدا هێزەکانی ئەمەریکا پشتیوانییان دەکات لە ئامادەکاریدان بۆ کۆنترۆڵکردنی دواترین مۆڵگای تێرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هێزە کوردەکان ڕێبەرایەتی دەکەن دەڵێت هەشتسەد گیراوی چەکداری تێرۆریستیان لەلایە لەگەڵ حەوتسەد کەسی تر کە هاوسەری ئەو تێرۆریستانە و هەروەهاش هەزار و پێنجسەد منداڵیان. هاوسەر و منداڵەکان لە ئۆردوگای تایبەت بە جیا دانراون و دەشڵێت ڕۆژانەش دەیان میلیشیا و کەس و کاری ئەو تێرۆریستانە دەگەنە ئەو ئۆردوگایانە.

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە داوای کردووە وڵاتانی ئەوروپا کاری زیاتر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانی خۆیان یان ئەوەتا ئازاد دەکرێن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت بە نیاز نییە ئەو تێرۆریستە گیراوانە ئازاد بکات بەڵام ئەگەر بێتوو ناوچەکە بکەوێتە بەر هێرش ئەوا لەوانەیە بتوانن ڕابکەن.

وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن کار لەسەر چۆنییەتی گێڕانەوەی هاوڵاتییەکانی خۆیان دەکەن، ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە و دەشڵێن لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵدا دەکرێت و ئەوەی تاوانبار بوو دادگاییش دەکرێت.

ولاتانی ئەوروپا دەشڵێن کێشە و ئاڵۆزیی هەیە لە پرۆسەیەدا چونکە دیپلۆماتەکانیان ناتوانن لەو ناوچانەی لەژێر دەستی هەسەدەدایە کاری خۆیان بکەن چونکە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دانی پێدانەنراوە و نیگەرانیشن لەوەی بڕیارەکەی بەڕێوبەرایەتی ترامپ بۆ کشانەوەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکایی وەها دەکات کاتێکی ئەوتۆ بە دەستەوە نەمێنێت بۆ ئەو پرۆسەیە.

XS
SM
MD
LG