Accessibility links

ئەردۆغان سورە لەسەر کڕینی موشەکەکان لە ڕوسیا و ئەمەریکاش نیگەرانە


سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن تورک جەختی لەوەکردەوە کە تورکیا دەستبەرداری کڕینی موشەکی ئێس 400 نابێت لە ڕوسیا.

کڕینی ئەو موشەکەکانی ڕوسیا کە سیستمی چەکی بەرگری ئاسمانییە دژی فڕۆکە بۆتەهۆی نیگەرانی هاوپەیمانەکانی تورکیا لەناتۆ بەهۆی ئەو ڕەخنانەی لێیان دەگیرێت کە ئەو سیستمە موشەکییە ناگونجێت لەگەڵ سیستمی بەرگری هاوپەیمانی ناتۆدا.

هاوکات سەرۆکی تورکیاش ڕایگەیاند لەگەڵ ڕوسیادا بەڵێننامەیەکمان واژۆکردووە سەبارەت بە موشەکەکانی ئێس 400 و لەوبارەیەوە ئێمە لای خۆمانەوە دەستبەرداری ئەو ڕێککەوتنە نابین، مامەڵەکراوەو بڕاوەتەوە لەسەری ڕێککەتووین.

لەمانگی 12 دا واشنتن ڕازیبوو بە لەسەر ڕێککەوتنی فرۆشتنی سیستمی موشەکی پاتریۆتی بەرگری ئەمەریکایی کە سیستمێکی بەرگرییە دژی فڕۆکە بە بەهای 3.5 ملیارد دۆلار. ئەم رێککەوتنە بە مەرجێکە کە ئەنکەرە دەستبەرداری کڕینی سیستمی موشەکی ڕوسیا بێت.

لەسەروەختی چاوپێکەتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانەکانی تورکیا کە لەگەڵیدا هاوسەفەر بوون لە فڕۆکە تایبەتەکەی خۆیدا لەکاتی گەڕانەوەیاندا لەکۆبوونەوە لوتکەییەکەی سوچی کەلەگەڵ هاوتا روسییەکەی ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئێران حەسەن روحانیدا سازیانکرد؛ ئەردۆغان لەلایەیکی دیکەوە جەختی لە کرانەوەی کرد بەڕووی کڕینی سیستمی موشەکی پاتریۆت و گوتی بە مەرجێک ئەو ڕێککەوتنە بەرژەوەندی وڵاتەکەمانی تیادا بێت.

ڕەنگە کۆنگرێسی ئەمەریکا رازینەبن بە فرۆشتنی موشەکی پاتریۆت یان گومان بکەن لە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35 ئەمەریکایی بەو وڵاتە.

یەکێک کە بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە لێدوانی داو وتی ئێمە تورکیامان ئاگادارکردۆتەوە لە ئەگەری کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 ببێتە هۆی پەشیمان بوونەوەی ئێمە لە فرۆشتنی فڕۆکە جەنگی ئێف 35 ی ئەمەریکایی و کە رەنگە لەلایەن ئەمەریکاوە وەک سزا بسەپێنرێت بەسەر تورکیادا.

XS
SM
MD
LG