Accessibility links

هەسەدە لە سوریا نزیکە لە سەرکەوتنی تەواو بەسەر داعشدا


هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت لە ئێستادا لە ناوچەیەکی زۆر بچووکدا شەڕی داعش دەکەن و بە زووترین کات شکستی داعش بە تەواوەتی ڕادەگەیەنن.

داعش ناوچەیەکی زۆر بچووکی لە گوندی باغۆز لە دەستماوە و بە گرتنی ئەوە سەرکەوتنی سەرتاسەری لە شەڕی چوارساڵەی دژ بەو گروپە تیرۆرستە ڕادەگەیەنێت کە لە ساڵی 2014 ناوچەیەکی زۆری عێڕاق و سوریایان گرت و خەلافەتیان ڕاگەیاند.

چیا فورت سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئێمە هەواڵە خۆشەکە دەدەینە جیهان."

سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند کۆشکی سپی هەتا کۆتایی ڕۆژی شەممە ڕاگەیاندنێک لەسەر شەڕی داعش لە سوریا ڕادەگەیەنێت. ڕۆژی هەینی ترامپ لە کۆشکی سپی لە بە ڕۆژنامەوانانی گوت " ئێمە هەواڵی زۆر خۆشمان لەسەر سوریا و سەرکەوتنەکانمان پێیە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری دهاتوودا ڕایدەگەیەنین."

XS
SM
MD
LG